دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان بەناوی “یونس حەسەن‌خان” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتی بەژووری هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی “۲۱ی جولای ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوچەی کشتوکاڵیی نێوان گوندەکانی برایماباد و رەحیم‌خان‌ـی سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان و یونس حەسەن‌خان هاووڵاتیی خەڵکی ئەو ناوچەیان دەسبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
یونس حەسەن‌خان، ناسراو بە «یونسی حاجی تەها»، کە خەڵکی گوندی برایمابادە و لەو ناوچەیە سەرقاڵی کاری ئاودێریی بووە، لە کاتی کارکردندا لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و دوای ئەوەی بە توندی لەو هاووڵاتییەیان داوە، بەبێ ڕوونکردنەوەی هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەی، ناوبراویان بە زۆرەملێ سواری ئۆتۆمبێل کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە. و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*