سەپاندنی سزای پێبژاردن بەسەر ژنە ڕۆژنامەنووسێکی کورددا لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری:شیوا زارعی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی قەسری شیرین و دانیشتووی قەزوین، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای پێبژاردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی شەممە، ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٥ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: شیوا زارعی، ڕۆژنامەنووس و هاووڵاتیی خەڵکی شاری قەسری شیرین و دانیشتووی شارۆچکەی “بۆئین‌زەهرا”ـی سەربە شاری قەزوین، لەلایەن لقی سێیەمی دادگای ئینقلابی قەزوینەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نظام، بە بڕی ٥٠ملیۆن تمەن سزای پێبژاردنی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو سەپاندنی ئەو سزایە بەسەریدا، سەرجەم هەژمارە بانکییەکانی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی خۆی داخراون و مۆبایلەکەشی لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردووەوە دەستی بەسەردا گیراوە، ئەوە لە کاتێدایە کە هیچ بڕگە و یاسایەک نییە کە بۆ ماوەی ساڵێک یان زیاتر و کەمتر دەستی بەسەردا بگیرێت و بۆی نەگەڕێتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*