دەسبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: پێنج هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی پەیمان محەممەدی، تۆفیق ئەخەوان، سەردار سۆهرابی، ماهان مووسەوی و دانیاڵ مووسەوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

ڕۆژی پێنجشەممە،١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٣ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا زانیاریی لەسەر پێنج هاووڵاتیی کورد بڵاو کردەوەی و ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە، ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی (٢٢ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی)، پەیمان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد دوای بانگکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم، دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی و پێشتریش بۆ هەمانشوێن بانگ کرابوو و لەوێ دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا گیرابوو و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

تۆفیق ئەخەوان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

سەردار سۆهرابی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەداگیرکەرەکانی ڕژیمەوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە لاپەڕەی کەسیی خۆی بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی ناڕازی، دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە و هەروەها  ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، دوو لاوی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی شاری سەقز بەناوەکانی ماهان مووسەوی و دانیاڵ مووسەوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژەیە کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و شوێنی ڕاگیرانی هێندێکیان لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*