هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی کرماشان بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کرماشان بەناوی “ئارش مەحموودی” پاش زیاتر لە ١٢ ڕۆژ ڕاگیران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی دیزڵاوا ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی (٢١ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی)، ئارش مەحمودی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری کرماشان پاش ١٢ڕۆژ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی دیزڵاوای ئەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتاییەکانی بێبەش کرابوون و تا دوو ڕۆژ پێش ئازادکردنیشی بنەماڵەکەی نەیاندەزانی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە لە کوێیە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*