خۆڕاگری: سامان سامان زیندەپیلی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، نزیکەی مانگێکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، “٢٨ی ژووئەنی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: نزیکەی مانگێک دەبێ سامان زیندەپیلی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا بێسەروشوێنە و چارەنووسی نادیارە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و تائێستا کە نزیکەی یەکمانگە تێپەدەپەڕی بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment