خۆڕاگری: سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٥ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی زارا پیردێقان، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی چاڵدێران، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی دووشەممە، ۱۹ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۰ی ئاگۆستی ۲۰۲٥ی ئازیینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: زارا پیرێهقان، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی “چاڵدێران”ـی سەربە شاری ورمێ ماوەی ٤٥ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە
ناوبراو لە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕی ئەمساڵدا، کاتێک بە ئۆتۆمبێل بە ڕێگەی “سەروو”ـی سەر بە پارێزگای ورمێدا تێدەپەڕی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment