خۆڕاگری: زانیار فەتحی، هاووڵاتیی خەڵکی “سەردۆش”ـی مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، “۷ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” زانیار فەتحی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سەردۆش”ـی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ناوبراودا، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و لەو بارەیەوە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.

Be the first to comment