خۆڕاگری: ئاوات کەریمی، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ۱٨ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۹ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئاوات کاریمی، ژینگەپارێز و هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نەجەل”ـی سەر بە شاری سنە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراو، بەتەواوی ماڵەکەشیان پشکنیوە و لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment