سەپاندنی سزای بەندکردن و دوورخستنەوە بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگڕی: دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، سزای پێنج مانگ بەندکردن و دوورخستنەوەی بەسەر بۆ گەنجێکی ئەمین زۆهرابی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی دەڕەشاری ئیلام سەپاند.
ڕۆژی پێنجشەممە، ۱٤ی ۱٤۰٥ی هەتاوی “٤ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئەمین زوهرابی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵانی خەڵکی گوندی «ئەرموو»ــی شەرۆچکەی دەڕەشەر سەربە پارێزگای ئیلام، کە پێشتر لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا بریندار بووبوو، شەوی هەینی، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای پێنج مانگ بەندکردن و دوای بەندکردنەکەی بە مەبەستی خزمەتکردنی زۆرەملێی سەربازی بنێردرێت بۆ پارێزگای خۆراسان.
ناوبراو لە ئێستادا لە بەندیخانەی ئیلام سزاکەی پێنج مانگ بەندکردن تێپەڕ دەکات و بەگوێرەی بڕیارەکە، دەبێت پاش ئازادبوونی لە بەندیخانە، ڕاستەوخۆ بۆ دەستپێکردنەوەی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بەرەو ناوچەی تەیبادی پارێزگای خۆراسان بەڕێ بکەوێت.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*