دەسبەسەرکردنی کچێکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: کچێکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “پەروین قادری” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۱۳ی جۆزەردانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۳ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” پەروین قادری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قسقەڵا”ـی سەربە ناوچەی شاماتی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و تائێستا هی زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*