خۆڕاگری: دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، فەتحوڵڵا ئاوەری، هاووڵاتیی خەڵکی هەمەدان و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری بەشێوەی نهێنی لەسێدارە دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ۱۳ی جۆزەردانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۳ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” فەتحوڵا ئاوەری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری هەمەدان و یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بەهۆی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بەتۆمەتی محاربە، بەشێوەی نهێنی لەسێدارە درا.
ئەم کردەوانەی کۆماری ئیسلامی ئامرازێکی سیاسییە بۆ ترساندنی کۆمەڵگە و کپکردنی هەر جۆرە دەنگێکی ناڕەزایەتی و ئەم سزایە لەکاتێکدا جێبەجێ دەکرێت کە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان چەندین جار داوای ڕاگرتنی بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدانیان لە دۆسییە سیاسی و ئەمنییەکاندا کردووە، بەڵام دەزگای قەزایی ڕێژیم بەردەوامە لە بەکارهێنانی سزای سێدارە وەک چەکێک بۆ سەرکوتکردنی ئازادیخوازان.

Be the first to comment