خۆڕاگری: مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی مەهاباد بەناوی سەید لەتیف سەبری، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱۰ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” مامۆستا سەید لەتیف سەبری، پێشنوێژی مزگەوتی گەڕەکی شاریکەندی و هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لە مەیدانی کاتژمێر (ساعەت)ـی ئەو شارە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کە بەشێویەکی دڕەندانە هەڵیانکویا سەری و دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ژمارەیەک هێزی سەرکوتکەر بە کەڵکوەرگرتن لە شەش ئۆتۆمبێل، بە شێوازێکی توندوتیژی هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوبراو و پاش دەسبەسەرکردنی، گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدان نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment