دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئاسۆ عەبدوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱۱ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” ئاسۆ عەبدوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “شەمۆڵە”ـی سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دوای دەسبەسەرکردنی ناوبراو، گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکاشی بێئاکام ماوەتەوە و ئیتلاعاتی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکی بەو بنەماڵەیە نەداوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*