دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە

خۆڕاگری: ڕەحیم حەسەن‌پوور، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی “نەڵاس”ـی سەردەشت، لەلایەن چەکدارانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا و گوارزاوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی (۱۰ی ئاگۆستی ۲۰۲۶ی زایینی)، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بەشێوەیە دڕەندانە هەڵکوتاوە سەر شوێنی کاری ڕەحیم حەسەن‌پوور، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچەی “نەڵاس”ـی سەربە شاری سەردەشت و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە نزیک ئاوایی “بناوێ” سەرقاڵی کاری وەرزێڕی بووە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەری و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە گواستوویانەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*