خۆڕاگری: شاکر بێھرووز، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ورمێ، دوای تێپەڕاندنی حەوت ساڵ و پێنج مانگ بەندکردن لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی” شاکر بێهرووزی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی گوندی “دێزجی مەرگەوەڕ”ـی سەربە شاری ورمێ، پاش کۆتاییهاتن بە سزاکەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران حەوت ساڵ و پێنج مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاندبوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کراوە.
ناوبراو لە ماوەی حەوت ساڵ و پێنج مانگی ڕابردوودا کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیرابوو، ڕووبەڕووی دۆسیەی جیاجیا ببووەوە و ماوەیەکی زۆر لە ژێر گوشار، ئەشکەنجە و ناڕوونی چارەنووسدا بوو و لە کۆتاییدا ئەمڕۆ بەشێوەی فەرمی لە بەندیخانە ئازاد کرا و هەروەها وردەکاری زیاتر سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی یان وردەکاریی چۆنیەتیی ئازادبوونی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment