دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی مامۆستا ئەبووبەکر یووسفی و یوونس موساپوور، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (٥ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی)، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مامۆستا ئەبووبەکر یووسفی و یوونس مووساپوور، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی  “نەڵاس”ـی سەربە شاری سەردەشت، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردنیان، یەکسەر گواستوویاننەتەوە بۆ یەکێک گرتنگەکانی ڕێژیم لە شاری ورمێ و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*