سەپاندنی سزای بەندکردن، قامچی و دوورخستنەوە ژنێکی کورددا لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ستایش سەرابی، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ڕابردوو، لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردن، لێدانی قامچی و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێندرا.

پێنجشەممە، ١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٣ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: بەپێی بڕیاری لقی ۱۰۲ی دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە قوروە، ستایش سەرابی، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایش گشتی، سزای ساڵێک بەندکردن، ۳۱ قامچی و دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری نیکشەهر لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان‌ــی بەسەردا سەپێندراوە.

هاوکات لە دۆسیەیەکی دیکەدا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە قوروە، بە تۆمەتی کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان بەدژی ئاسایشی ناوخۆ، سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، لە کۆی سزای بەندکردنەکەی، دوو ساڵ لە سزای بەندکردنەکەی جێبەجێ دەکرێت، جگە لە سەپاندنی ۳۱ قامچی و دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ نیکشەهر.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*