هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ئەمیر یوسفی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، پاش زیاتر لە ٢٠ڕۆژ ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢ی ژووئەنی ٢٠٢٦ی زایینی” ئەمیر یوسفی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی خەڵکی گوندی «سڵامەت»ـی سەر بە شاری بۆکان، پاش تێپەڕبوونی ٢١ ڕۆژ لە دەسبەسەربوونی، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی سێ ملیارد و نیو تمەن و بەشێوەیەکی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرابوو و سەرەتا بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە گرتنگەی ڕێژیم لە بۆکان ڕاگیرا و پاشان بۆ یەکێک لە گرتنگە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری ورمێ گوازرایەوە و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*