ئازادبوونی سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی عێزەدین پەس‌وپێش، شەهرام پەس‌وپێش و سەباح بێوارە، دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٧ی ژووئەنی ٢٠٢٦ی زایینی” عێزەدین پەس‌وپێش، شەهرام پەس‌وپێش و سەباح بێوارە، سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری پیرانشار پاش زیاتر لە ٢مانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

ئەم سێ هاووڵاتییە لە تەواوی ماوەی دەسبەسەربوونیاندا، لە مافە سەرەتاییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون و هەرەوەها سەباح بێوارە لە ڕێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕ، شارام پەس‌وپێش لە ٢٣ی بانەمەڕ و عێزەدین پەس‌وپێش لە ڕێکەوتی ٥ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون و دواتر بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرابوونەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*