خۆڕاگری: ڕەزا ڕەجەبی، کاسبکاری تەمەن ۵۸ ساڵی خەڵکی سەقز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ۱۰ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٨ی پووشپەڕی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۹ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” ڕەزا ڕەجەبی، کاسبکاری تەمەن ٥٨ساڵانی خەڵکی شاری سەقز، ماوەی ۱۰ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و دوای دوو شەو ڕاگرتنی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات، گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ۱۰ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان، بارودۆخ و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەروەها هاوكات بنەماڵەکەی لەگەڵ بەدواداچوونی بەردەوامیاندا، تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە چاوپێکەوتن یان زانیارییەکی ڕوون لەسەر چارەنووسی.

Be the first to comment