خۆڕاگری: عەلی شوکری، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ۲٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱٦ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” عەلی شوکری هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی ئەو شارە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەسبەسەرگەکانی ئیتلاعاتی ورمێ.
تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.
