مەهاباد؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی پیرانشار لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مستەفا پیرۆتی هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشآڕ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شآری مەهاباد دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ۲١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱١ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” مستەفا پیرۆتی تەمەن ٥٠ ساڵ هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، بە بەکار هێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەسبەسەرگەکانی ئیتلاعاتی ورمێ.

هێزە ئیتلاعاتییەکان دوای پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی ناوبراو دا داگرتووە.تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.