خۆڕاگری: دوو بەندکراوی ئایینی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، بەناوەکانی “محێدین عەبدوڵڵاهی و حوسێن پاڵانی” گلەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە لە بەندیخانەی کەرەج لەسێدارە دران.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٤ی جولای ۲۰۲٦ی زایینی” سزای سێدارەی دوو بەندکراوی ئایینیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوەکانی “محێدین عەبدوڵڵاهی” و “حوسێن پاڵانی”، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپی تیرۆریستی داعش و “بەغی”، لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.
میدیای فەرمی و سەربە دەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمبارەیەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو دوو هاووڵاتییە ئەندامی شانەیەکی چەکداریی سەر بە گرووپی «داعش» بوون لە ناوچە سنوورییەکان و لە کاتی پێکدادانێکدا لەلایەن هێزە حکومییەکانەوە دەسبەسەر کراون و هەروەها دەزگای قەزایی ڕێژیم لەسەر ئەم بنەمایە، تۆمەتی «بەغی» خستووەتە پاڵ ناوبراوان و سزای سێدارەی بەسەردا سەپاندبوون و ئەمڕۆ سزاکەیان جێبەجێ کرا.

Be the first to comment