سزادانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بجنوورد بە قامچی، پێبژاردن و بەندکردن

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بجنوورد بە ناوی “موجتەبا نودێهی”، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە، سزای بەندکردن، لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٤ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی”، “موجتەبا نودێهی” هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بجنوورد و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی و پڕوپاگەندە بەدژی نیزام و هێرشکردنە سەر هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێ ساڵ بەندکردنی هەڵپسێردراو، ٧٤ لێدانی قامچی و پێبژاردنی ١٠٠ ملیۆن تمەن پێبژاردنی بەسەردا سەپێندراوە و دۆسیەی دووهەمیشی تا ئێستا سزاکەی پێ ڕانەگەیەندراوە.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا بە هۆی لێدان و توندوتیژیی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە ژێر ئەشکەنجەی تونددا بووە کە پێشتریش لە ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی”دا بۆ ماوەیەک بەندکرابوو.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*