خۆڕاگری: لە درێژەی هەوڵەکان بۆ بەدواداچوون و بەجیهانکردنی دۆسیەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، سۆهراب ڕەحمەتی، پارێزەر و نوێنەری ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، لە وتووێژێکی تایبەتدا تیشکی خستە سەر دیاردەی سیستماتیکی بێسەروشوێنکردنی هاوڵاتییان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە.
سۆهراب ڕەحمەتی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی زاگرۆس۲٤ تیشکی خستە سەر چارەنووسی نادیاری ئیدریس فەقێ و عوسمان مامە، کە سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک، بنەماڵەکانیان هێشتا هیچ زانیارییەکیان لەسەریان نییە و کە جگە لە ڕەخنەگرتن لە ڕوانگەی نەرێنیی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە مافی مرۆڤ، لایەنە یاساییەکانی ئەم تاوانە گەورەیەی شرۆڤە کرد.
هەروەها ئەردەڵان مامە (کوڕی عوسمان مامە)، کە لە نزیکەوە باسی لە خەم و ئازار و رێگەدوورودرێژی بنەماڵەکەی کرد لەپێناو دۆزینەوەی چارەنووسی باوکی.
لە درێژەی وتووێژەکەدا سۆهراب ڕەحمەتی جەخت لەوە دەکاتەوە که بنەماڵەی بێسەروشوێنکراوان مافی خۆیانە لە ڕێگەی ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە بەدواداچوون بۆ ئەم تاوانە دژەمرۆڤییانە بکەن و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بدرێنە دادگا.

Be the first to comment