خۆڕاگری: بێهنام مزەفەری، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد و مامۆستای زانکۆ، ماوەی ١٠ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی شەممە، ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٥ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: بێنام مزەفەری، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهەباد و مامۆستای گرووپی زەویناسیی زانکۆی ئازادی مەهاباد، نزیکەی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی اطلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
سەرەڕای تێپەڕووبوونی دە ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ناوبراو لەلایەن ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی راست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.

Be the first to comment