هاووڵاتییەکی خەڵكی ئاودانان بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ئارمین پیرانی، هاووڵاتیی خەڵكی ئاودانان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣مانگ و ١٤ڕۆژ بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٦ی مای ٢٠٢٦ی زایینی”، ئارمین پیرانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “ئاودانان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣مانگ و ١٤ڕۆژ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و ڕەوانەی بەندیخانەی “ماپەرە”ـی دەڕەشار کراوە.

ناوبراو پێشتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای سێ مانگ و چواردە ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و ئێستا سزاکەی جێبەجێ کراوە و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*