خۆڕاگری: عەباس ئەکبەری، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵێ ڕابردووی خەڵکی ئیسفەهان، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە درا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران سزای لەسێدارەدانی عەباس ئەکبەری فەیزئابادی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبار و هاووڵاتیی خەڵكی شاری “نایین”ـی سەربە پارێزگای ئیسفەهانی جێبەجێ کرد.
ناوبراو لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتگەلی وەکوو؛ موحارەبە، تێکدانی بەئەنقەستی موڵکی گشتی، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگە و کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی نێوخۆیی تاوانبار کرابوو و هەروەها دادگا بە پشتبەستن بە “دانپێدانانی زۆرەملێ”، گرتەی ڤیدیۆیی تەقە و ڕاپۆرتی هێزە سەرکوتکەرەکان، ئەو سزایەی بەسەردا سەپاندووە و سزاکە دوای پشتڕاستکردنەوەی لە دیوانی باڵای ڕێژیم، جێبەجێ کراوە.

Be the first to comment