دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی ئیلام لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: عەلی ئەسکەندەری، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ماڵەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢١ی مای ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی عەلی ئەسکەندەری، هاووڵاتیی خەڵكی شاری ئیلام و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کرەوەت توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەک بەو بنەماڵەیە نادەن.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*