ژنێکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا

خۆڕاگری: مەنیجە خۆشنوود، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی تەمەن ٥٨ ساڵانی خەڵکی بۆکان، پاش نزیکەی مانگێک ڕاگیران بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێویە کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ۲ی پووشپەڕی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۳ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مەنیجە خۆشنوود، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، پاش مانگێک دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ۲ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی ٥ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە ورمێ گوازرایەوە و هەروەها سەرەڕای ئازادبوونی کاتیی تا ئێستا ناوەندە قەزایی و سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن، ناوەڕۆکی تۆمەتەکان، یان ئەو دەزگایەی دۆسیەکەی بەدەستەوەیە بڵاو نەکردووەتەوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*