خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی “ئەحمەد خەیری، واحید حەیری و مەنسوور عەباسی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٥ی مای ٢٠٢٦ی زایینی” ئەحمەد حەیری و واحید خەیری دووبرا و مەنسوور عەباسی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “بەفرەوان”ـی سەربە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و هەروەها بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسیان نادیارە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە و هەڵیانکوتاوەتەوە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و دروستکردنی دۆخێکی ترساندن، دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment