خۆڕاگری: جەمال ڕۆستەمی، ئیسماعیل خاتری و فواد شادی، سێ کەس لە چالاکانی مەدەنی و ئەندامانی ڕێکخراوی خێرخوازیی «شاهین»ـی حەڵکی کامێران، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “٤ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕێژیم بە هەڵکوتانە سەر ماڵی جەمال ڕۆستەمی لە گوندی “شاهین”ـی سەر بە شاری کامێران، دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و لە درێژەی ئەو گوشارەدا ژمارەی ئەو ئەندامانەی دەستەی دامەزرێنەر و چالاکانی ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییە کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ڕفێندراون، گەیشتە سێ کەس.
پێشتر لە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژ، ئیسماعیل خاتری و لە ٣ی گەلاوێژیشدا فواد شادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە و هەروەها سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم سێ هاووڵاتییە بۆ ناوەندە سەرکوتکەر و قەزاییەکانی ڕێژیم لە کامێران و سنە، بەرپرسانی پەیوەندیدار تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و شوێنی ڕاگیرانیان نەداوەتە کەسوکاریان.

Be the first to comment