سەپاندنی سزای بەندکردنی بەسەر هاووڵاتییەکی کوردی خەڵكی بجنوورد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: یاسر ڕێحانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بجنوورد و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار سزای بەندکردن و لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی هەینی، ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، ١٧ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: یاسر ڕێحانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بجنوورد و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایان دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ٢ ساڵ و ٣ مانگ بەندکردن و لێدانی ٨٠ قامچی و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی، بەشێوەیە دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندویژی دەسبەسەر کرا و دوای مانگێک دەسبەسەربوون لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییکردن لە بەندیخانە ئازاد کرا.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*