سەقز؛ هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

خۆڕاگری: سەحەر مێهدی هاووڵاتی خەڵکی سەقز دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دەسبەسەر کردنی بەدانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ڕۆژی شەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی،٢٠ژوئەنی ٢٠٢٦ی زاینیی سەحەر مێهدی تەمەن ٣٢سال هاووڵاتی خەڵکی سەقز دوای زیاتر لە دوو مانگ دەسبەسەر کردن بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شاری سەقز ئازاد کرا.

ناوبراو لە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرابوو.