خۆڕاگری: ئەستی محەممەدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی بۆکان، پاش پازدە ڕۆژ ڕاگیران بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٩ی مای ٢٠٢٦ی زایینی” ئەستی محەممەدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری بۆکان دوای تێپەڕبوون پازدە ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو شەوی دووشەممە، ٢١ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە، هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و بۆ گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار کە تا ماوەیەوەیەک بێسەروشوێن بووە و هەروەها لەو ماوەیەدا بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لەبارەی شوێنی ڕاگیران، بارودۆخی تەندروستی و ڕەوتی دۆسیەکەی و هۆکاری دەسبەسەرکردنیان نەبووە.

Be the first to comment