سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر لاوێکی لە سەقز للایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە تاران سزای سێدارەی بەسەر ئارمان مەعرفەتی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقزدا سەپاند، کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا دەسبەسەر کرابوو.

ڕۆژی شەممە، ٩ی جۆزەردانی ١٤٠ی هەتاوی “٣٠ی مای ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە تاران بە سەرۆکایەتیی قازی “سەڵواتی”، بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئارمان مەعرفەتی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقزدا سەپاند و بەشێوەی فەرمی لەنێو بەندیخانەدا سزاکەیان پێ ڕاگەیاند.

ناوبراو کە لە ڕێکەوتەکانی ١٨ و ١٩ی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ بەندیخانەی گەورەی تاران گوازرابووەوە و لە مافی هەبوونی پارێزەر و مافە سەرەتاییکەنای تائێستاش بێبەش کراوە و پاش تێپەڕبوونی پرۆسەی دادگاییکردن، سزاکەی بەسەردا سەپێنراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*