دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجاڕ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: پووریا وەلی‌زادە، هاووڵاتیی خەڵکی بیجاڕ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیی ئێرانەو بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۱ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” پووریا وەلی‌زادە، هاووڵاتیی تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی شاری بیجاڕ، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە کەوتووەتە بەر پەلاماری هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی، دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو لە چەند مانگی ڕابردوودا بە بیانووی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەژێر چاودێریی بەردەوامی ناوەندە سەرکوتکەرەکاندا بووە و هەروەها لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*