دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی چۆمی مەجیدخان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئیدریس دیوازی، هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی چۆمی مەجدیدخان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەربەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ۲۱ی گەڵاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱۲ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە میاندواو، هەڵیانکوتاوەتە سەر شارەدێی “سەرچنار”ـی سەر بە ناوچەی “چۆمی مەجیدخان”ـی مەهاباد و ئیدریس دیوازی، ناسراو بە شوانە دیوازی، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو گوندەیان لەناو ماڵەکەدا و بە بەرچاوی ئەندامانی خێزانەکەی، بەتایبەت ژن و منداڵەکانی، دەسبەسەریان کردووە.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا سەرەڕای بەدواداچوونی کەسوکارەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن، چارەنووس و دۆخی تەندروستیی لەبەر دەستدا نییە و چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*