خۆڕاگری: دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی حەمید محەممەدزادە، هاووڵاتیی کورد و یەکێک لە وەرزشوانە بەناوبانگەکانی زۆرانبازیی چۆخە لە پارێزگای خۆراسانی باکوور لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٣ی پووشپەڕی ۱٤۰٥ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی یان فەرمانێکی فەرمییان پێ بێت، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی حەمید محەممەدزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی “بیار” سەربە شاری ئاشخانە لە پارێزگای خۆراسان و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، بنەماڵەی ناوبراو بەردەوام سەردانی ناوەندە سەرکوتکەرەکان و مەرجە قەزاییەکانی ڕێژیم لە شارەدا کردووە، بەڵام بەرپرسانی پێوەندیدار لە پێدانی هەر جۆرە وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتەکانی خۆیان دەپارێزن و هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی بە بنەماڵەکەی نادەن.

Be the first to comment