لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: دەزگای قەزایی ڕێژیم لە شاری ئەسفەهان، سزای لەسێدارەدانی بەسەر عیرفان ئەسفەندیاری و گوڵمحەمەد محەمەدی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانباردا جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (١٩ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی) عیرفان ئەسفەندیاری و گوڵمحەمەد محەمەدی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە لە بەندیخانەی ئیسفەهان لە سێدارە دران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای قەزاییەوە خرابوونە ناو مەلەفێکی هاوبەش کە بە دۆسیەی «مەیدانی عەلیخانی» ناسراوە و بە تۆمەتی جیاواز سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان هاوشێوەی دۆسیە سیاسییەکانی تر، بەبێ بوونی پارێزەر و لەژێر گوشاردا بەڕێوەچووە و جێبەجێکردنی ئەم سزایانە لە کاتێکدایە کە مەترسیی جدی لەسەر ژیانی ژمارەیەکی تری بەندکراوی سیاسیی ئەو دۆسیەیە هەیە کە هاوکات گوازراونەتەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ئەسفەهان.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*