خۆڕاگری: ڕێژیمی سێدارە و تاوانکاری کۆماری ئیسلامی، لە بەردەوامی لەسێدارەدان و سرکوتکردنی ناڕازییاندا، سزای سێدارەی مێهدی خانکی،خوێندکاری خەڵکی کەرجی جێبەجێ کرد.
پێنجشەممە، ١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٣ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە شاری کرەج، خوێندکارێکی بەشی مافپەروەری (یاسا)ـی تەمەن ٢٥ ساڵانی بەناوی “مێهدی خانکی”یان بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرد و خستیانە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونیی سەختەوە و بۆ ئەوەی دانپێدانانی زۆرەملێی لێ وەربگرن.
دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە کرەج، بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ مافێکی یاسایی و لەسەر بنەمای تۆمەتی ناڕاستی ئەمنی و بەپێی یاسا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، سزای سێدارە و دەستبەسەرداگرتنی گشت داراییەکانی بەسەردا سەپێندرا و بە شێوەیەکی نهێنی لەسێدارە درا.

Be the first to comment