دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: کیومەرس حەسەنبەیگی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە،۳۱ی پووشپەڕی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۲ی جولای ۲۰۲٦ی زایینی”
کیومەرس حەسەنبەیگی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکان بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بڕیار یان بەڵگەیەکی دادوەری، هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەم هاووڵاتییە. شێوازی دەستبەسەرکردنەکە بە جۆرێک توند بووە کە ناوبراو لە کاتی گرتنەکەدا تووشی برینداری و زیانی جەستەیی بووە.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*