خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی “پوویان ئەحمەدی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “٣٠ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری جوانڕۆ بە شێوەیەکی توندوتیژ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پوویان ئەحمەدی، لاوی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی شاری جوانڕۆ و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment