سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر کۆمەلێک لەهاووڵاتیانی کورد خەڵکی بجنورد

🔷خۆڕاگری: نۆ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری بجنورد لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبارلەلایەن بێ دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی تێکدانی ئاسانشی گشتی و بەشداری کردن لە خۆپێساندانەکان سزای بەندکردن و قامچی و پێبژاردنیان  بەسەر دا سەپێندرا.

🔷بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: لە ڕۆژانی ڕابردوو دا نۆ هاوڵاتی بە ناوەکانی،یاسین سەرفەراز١٧ساڵە،سەید عەلیڕەزا سەیدی٢٦ساڵە،عادل رئیسی قەنەواتی،ئارەش میرزایی١٩ساڵە،عەلی بەراتی٢٥ساڵە،ئەمیر مێهدی نەعیمی فەر١٨ساڵە،مێهدی رۆستەمی٢٥ساڵە، بێهرووز ئیزانلوو٤٣ساڵە،زێنەب ئیزانلوو١٦ساڵە سزایان دا بەسەردا سەپێندراوە.

١- بێهرووز ئیزانلوو بە ٤ساڵ نۆمانگ بەندکردن، لێدانی ٨٠قامچی و ٨٠ ملیون تمەن سزای پێبژاردن مەحکووم کراوە.

٢- زێنب ئیزانلوو، بە ٦مانگ ١٥ڕۆژ بەندکردن سزادراوە.

٣- مێهدی ڕۆستەمی، بە ٢ساڵ بەندکردنی تەعزیری سزادراوە.

٤- سەید عەلیڕەزا سەیدی،بە ٣ساڵ بەندکردنی تەعزیری.

٥- ئەمیر مێهدی نەعیمی فەر،١بە ساڵ و ٦مانگ بەندکردن و ٥٠ ملیون تمەن پێبژاردن سزادراوە.

٦- یاسین سەرفەراز، بە ٣ساڵ و ٣ مانگ بەندکردن سزادراوە.

٧- عەلی بەراتی، ٣بە ساڵ و ٨مانگ بەندکردن سزادراوە.

٨- ئارەش میرزایی، بە ٣ساڵ بەندکردن سزادراوە.

٩- عادل ڕەئیسی قەنەواتی، ٩مانگ بەند کردنی بەسەردا سەپێندراوە.