خۆڕاگری: محەممەد ڕەزایی، هاووڵاتیی کورد و یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی خەڵکی دێولان کە هاوكات ئەندامی ڕێکخراوی «نوژین» بوو، دوای بانگکرانی بۆ دادگا دەستبەسەر کرا
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی(٦ی ژوئەنی ٢٠٢٦)، محەممەد ڕەزایی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان دوای بانگهێشتکردنی بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگا دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی یەک ساڵ بەندکردنەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرا.
ناوبراو پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی دێولانەوە بە تۆمەتی پرۆپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی سزای ساڵێک بەندکردنی بەسەردا سەپابوو. ئەم سزایە ڕێکەوتی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگیەنرابوو.
محەممەد ڕەزایی لە ڕێکەوتی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.کە دوای تێپەڕاندنی ٥٥ ڕۆژ دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، دواجار بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.
