دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: بێهنام مەولوودی، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۲۳ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱۳ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” بێهنام مەولوودی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندان و بە بەکارهێنانی کردەوەی توند و تیژی، دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و بێسەروشوێنە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو، دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەیان شکاندووە و وێڕای دروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر، دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنێ ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*