هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ئاوات ڕۆستەمی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، پاش زیاتر لە سێ مانگ ڕاگیران، بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۲۳ی جۆزەردانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۳ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” ئاوات ڕۆستەمی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی «خوڕخوڕە»ـی سەر بە شاری مەهاباد، پاش تێپەڕبوونی ١٠٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی هەڕەمەکی و ناڕوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١٠ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کرا.
ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەروونیدا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە مافە سەرەتایییەکانی خۆی و پارێزەر بێبەش کراوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێشتا زانیاری ڕاست و دروست سەبارەت بەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*