دەستبەسەرکردن و بێسەروشوێنکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمەوە

خۆڕاگری: پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگە و فەرمانێکی یاسایی، دەستبەسەر و بێسەروشوێن کراون.

خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی(عیسا فەیزی، ئاروین حوسێنی، یوسف غەریبی، موعتەسەم مامەگوڵە، هێرش شەریفیان) لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.

ناوی دەستبەسەرکراوان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

– عیسا فەیزی، خەڵکی کامێران، لە ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی ٦ی ژوئەنی ٢٠٢٦ زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر کراوە.

– ئاروین حوسێنی تەمەن ١٦ساڵ، خەڵکی سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی ٨ی ژوئەنی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر کراوە.

– یوسف غەریبی، خەڵکی ئیسلام ئاباد لە ڕێکەوتی چوار شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی ١٠ی ژوئەنی ٢٠٢٦ زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

– موعتەسەم مامەگوڵە، خەڵکی شنۆ، لە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی ١ی ژوئەنی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر کراوە.

– هێرش شەریفیان، خەڵکی کامێران، لە ڕێکەوتی ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی ١١ی ژوئانی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی، بێبەشکردنی دەستبەسەرکراوان لە مافی پەیوەندیگرتن، و نادیاربوونی شوێنی ڕاگرتنیان، لەو پێشێلکارییە یاسایی و مافی مرۆییانەن کە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ بەردەوام حکومەتی ئێران بە ئەنجامدانیان تۆمەتبار دەکەن.