خۆڕاگری: فەرهاد ئیبراهیم زادە، قارد باریکی، جەعفەر باریکی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی ، ۲٤ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱٤ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی”سێ هاوولاتی بە ناوەکانی فەرهاد ئیبراهیم زادە خەڵکی گوندی کانییەڕەش،قادر باریکی و جەعفەر باریکی خەڵکی گوندی قەڵاتیان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.
