دەسبەسەرکردنی لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆیان بە ناوی “عیماد مستەفایی” دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی (٢٥ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی)، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم، عیماد مستەفایی، لاوی تەمەن ۱۹ساڵان و چالاکی ئایینیی خەڵکی شاری جوانڕۆیان بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کرد و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو دوای دسبەسەرکردنی گوازراوەتەوە بە یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە کرماشان و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەروەها هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی کوڕەکەیان، تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش هیچ وەڵامێکی ڕوونیان بە خێزانەکەی نەداوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*